ڕووسیا: سوید و فینلەندا مەترسی نین و دەتوانن ببنە ئەندامی ناتۆ

ناوەندی هەواڵەکان:

 

کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، ڕووسیا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر سوید و فینلەندا کە بەنیازن بچنە ناو ناتۆوە، بەڵکو تەنیا لەگەڵ ئەو بەشدارییەدا نییە.

 

دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ڕاستە چەندین جار ئیدانەى چوونە ناو ناتۆی سوید و فینلەندامان کردووە، بەڵام بەلامانەوە ئاساییە ئەگەر ببنە ئەندامی ناتۆ.


وتەبێژی کۆشکی کرملین جەختیکردەوە، وڵاتەکەى نابنە هەڕەشە بۆ سەر فینلەندانو سوید ئەگەر بچنە ناو ڕێکخراوی ناتۆوەو هیچ ناکۆکییەک لە نێوان ئەم دوو وڵاتە و روسیادا نییە.

 

هەروەها وتەبێژی کۆشکی کرملین وتیشی، سوید و فینلەدا ئەو دوو وڵاتە هەڕەشە نین بۆ ڕووسیا، لەبەر ئەوە ڕووسیاش هەڕەشەیان لێ ناکات و تەنها بەداخن کە دەیانەوێت بچنە ناو هاوپەیمانی ناتۆوە.

 

 

Comments are closed.