بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای شاری سلێمانی و هەڵەبجەی هەژاند

ناوەندی هەواڵەکان

کاتژمێر ٩:٣٢ خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو دەروبەری هەژاند.

 

پشتیوان ئیبراهیم شارەزایی کەشناس ڕایگەیاند:بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ٩:٣٢ی ئەمشەو  بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕوویداوەو بۆمەلەرزەیەکی 5 پلەی ڕێختەر لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی لە نێوان شاری هەڵەبجەی شەهید و شاری پاوە روویدا .
دەشڵێت: بومەلەرزەکە 30 کم لە سەنتەری شاری هەڵەبجەی شەهیدەوە دوور بووە.
هەر لەسەر  ئەو بومەلەرزەیە سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی ئەمشەو بە گۆڕی ٥.٢ پلەى رێختەر بووەو قوڵاییەکەى ٧ کم و دووری ٨٩ کم لەسەرنتەری کەلارەوە دوور بووە.
هەروەها ڕوونیشیکردەوە، چەقی بومەلەرزەکە لەنێوان ناحییەی سیروان تا سەیدسادق بووەو لە نێوان هەڵەبجە – پێنجوێن ڕوویداوە.

 

لەئێستادا بەشێک لە هاوڵاتیان لە سنوری شاری هەڵەبجە هاتوونەتە دەر لە ماڵەکانیان بەهۆی ترسیان لە دووبارەبوونەوەى بومەلەرزەکە.
هەروەها بەوتەى هەندێ لە شارەزایانى کەشناسی دەڵێن، سەرچاوەى بومەلەرزەکە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووەو ناوەندەکەشی پێنجوێن و سەیدسادق بووە.

Comments are closed.