دکتۆر داهات حەوێزى دەڵێت، نەخۆشی شەکرە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین، دەشڵێت، ئەو نەخۆشیانەی چاو، کە دەتوانن تووشی نەخۆشی شەکرە ببن بریتین لە نەخۆشی تۆڕەی چاو، ئاوسانی ماسولەکانی چاو، ئاوی سپی چاو هەموویان دەبنە هۆی کزبوونی بینین.
دکتۆر داهات حەوێزى، پسپۆڕى نەخۆشەکانى و هەناوى و شەکرە و دڵ، لە نوسینێکدا ئاماژە بەوەدەکات، نەخۆشی شەکره زیان بە تەندروستی چاو دەگەیەنێت ، کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
نەخۆشی شەکرە بە تێپەڕبوونی کات زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بینین، تەنانەت کوێربوون، چاودێریکردنی شەکرەکەت و ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوامی چاوەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە کێشەکانی بینین و وەستاندنی خراپتربوونی.
ئەو نەخۆشیانەی چاو، کە دەتوانن تووشی نەخۆشی شەکرە ببن بریتین لە نەخۆشی تۆڕەی چاو، ئاوسانی ماسولەکانی چاو، ئاوی سپی چاو، هەموویان دەبنە هۆی کزبوونی بینین، بەڵام زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن دەتوانێت رێگری بکات.
ئەو هۆکارانە چین مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە تۆڕی چاوی زیاد دەکات ؟
هەرکەسێک نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم، جۆری دووەم، یان (شەکرە لە کاتی دووگیانیدا)ـی هەبێت، دەتوانێت تووشی نەخۆشی تۆڕی چاوی شەکرە بێت، تا بۆ ماوەیەکی زیاتر نەخۆشی شەکرەت هەبێت، ئەگەری تووشبوونت زیاترە.
ئەم هۆکارانە مەترسییەکان زیاد دەکەن:-
بەرزی ڕێژەی شەکر
پەستانی خوێن
کۆلیسترۆڵ کە زۆر بەرزبێ.
جگەرەکێشان.
بۆ ماوەیی
لە کاتی کۆنترۆڵکردنی شەکرەکەت و پابەندبوونت بە رێنمایە تەندروستیەکان و بەکارهێنانی دەرمانەکانت لە کاتی خۆی چاودێریکردنی تەندروستی چاوت تووشی کێشەکانی چاو نابیت.
ئ.م
Comments are closed.