نرخى نەوت دابەزى و بەهاى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٤٧ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٩ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەبڕى سێ دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ٧٤ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٠٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و حەوت سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى ١٠ هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٦ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٥٦هەزار و ٥٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٧ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٦ هەزار  دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٨٩٠ لیرەى تورکى.

ئ.م

Comments are closed.