وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، دوای ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، وڵاتەکەمان بەدوای ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەمریکا ناگەڕێت، وتیشى، گرنگە هێڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی بمێننەوە لەنێوان مۆسکۆ و واشنتن.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا رایگەیاند، دوای ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، وڵاتەکەمان بەدوای ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەمریکا ناگەڕێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسیلەوەشکرد، پێمانوایە گرنگە هێڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی بمێننەوە لەنێوان مۆسکۆ و واشنتن.
ماریا زاخارۆڤا ئاماژەى بەوەشکرد، ئێمە بەدوای ڕووبەڕوبونەوەدا ناگەڕێین، بەڵکو هەنگاو بۆ هاوکاری دەنێین بۆ بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵات، دەزانین چۆن ئەو بەرژەوەندییانە بپارێزین.
جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى سێشەممەى ئەم هەفتەیە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆرى (MQ-9) کە بەرەو ئاسمانی کریمیا لە دەریای ڕەشدا دەڕۆیشت، دوای لەدەستدانی بەرزییەکەی کەوتە خوارەوە.
ئ.م
Comments are closed.