بەهۆى گەردەلولى فرێدى لە چەند وڵاتێکى ئەفریقا ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا

سەرۆکی مالاوی ڕایگەیاند، بەهۆى گەردەلولى فرێدى، کە لە چوارشەمەی پێشووەوە، کە هەرسێ وڵاتى مۆزەمبیق، مالاوى و مەدەگەسکەرى گرتوەتەوە، تا ئێستا ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٣ هەزار و ١٥٩ کەسیش ئاوارەبوون، دەشڵێت، پێویستمان بە هاناوە هاتنى خێرا هەیە.

لازارۆس شاکویرا، سەرۆکی مالاوی لە ساتی سەردانکردنی دەزگای ناوەندی گەردەلولی وڵاتەکەی ڕایگەیاند،، بەهۆى گەردەلولى فرێدى، کە لە چوارشەمەی پێشووەوە، کە هەرسێ وڵاتى مۆزەمبیق، مالاوى و مەدەگەسکەرى گرتوەتەوە، تا ئێستا ٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٣ هەزار و ١٥٩ کەسیش ئاوارەبوون.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکی مالاوی باسیلەوەشکرد، وڵاتەکەمان پێویستی بە هاناوەهاتنى خێراى نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی بتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەم کارەساتە نیشتیمانییەدا بکەین.

جێگەى ئاماژەیە، گەردەلولی فرێدی تا ئێستا دووجار لە ناوچەکەی داوە، کە بووەتە هۆى گیان لەدەستدانى سەدان کەس و ئاوارەبوونى هەزاران کەس لە ماڵ و زێدى خۆیان.

س. ک

 

 

 

Comments are closed.