ئەمریکا لە بارەى ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیا ڕوونکردنەوە دەدات

رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتن و مۆسکۆ لە دوای بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان لە دەریای رەشدا پەیوەندییان ئه‌نجامنه‌داوه‌، به‌ڵام پێدەچێت پەیوەندییەکی لەو شێوەیە ڕوبدات، دەشڵێت، گفتوگۆیەکیش لەنێوان هەردوولا هەبێت جێگەى سەرسوڕمان نیە.

جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، واشنتن و مۆسکۆ لە دوای بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان لە دەریای رەشدا پەیوەندییان ئه‌نجامنه‌داوه‌، به‌ڵام پێدەچێت پەیوەندییەکی لەو شێوەیە ڕوبدات.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا باسیلەوەشکرد، هیچ گفتوگۆیەک نلەنێوان مۆسکۆ و واشنتن نەبووە، کە من ئاگاداری بم و ئەگەر گفتوگۆیەکی له‌وجۆره‌ هه‌بوایه‌ جێگەى سەرسوڕمان نەبوو.

هاوکات، شەوى ڕابردوو ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، دوای ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، وڵاتەکەمان بەدوای ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ ئەمریکا ناگەڕێت، وتیشى، گرنگە هێڵەکانی پەیوەندیکردن بە کراوەیی بمێننەوە لەنێوان مۆسکۆ و واشنتن.

جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژى سێشەممەى ئەم هەفتەیە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە جۆرى (MQ-9) کە بەرەو ئاسمانی کریمیا لە دەریای ڕەشدا دەڕۆیشت، دوای لەدەستدانی بەرزییەکەی کەوتە خوارەوە.

ئ.م

Comments are closed.