بەغداد
دکتۆر هانی عاشور ڕایگەیاند، توركیا یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل دەكات و تاوانی مرۆیی و كۆمەڵكوژی دژی عێراق و گەلەكەی ئەنجام دەدات، چونکە بە درێژایی چەندین ساڵە ئەو وڵاتە دەستدرێى دەکاتە سەر ژینگەى عێراق، دەشڵێت، تورکیا ڕێککەوتنەکان لە بارەى بەردانەوەى پشکى ئاوى عێراق جێ بەجێ ناکات.
دکتۆر هانی عاشور، کە شارەزای كاروباری ئەمنی و سەربازى عێراقە بە ڕۆژ نیوزی ڕاگەیاند، توركیا یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل دەكات و تاوانی مرۆیی و كۆمەڵكوژی دژی عێراق و گەلەكەی ئەنجام دەدات، چونکە بە درێژایی چەندین ساڵە ئەو وڵاتە دەستدرێى دەکاتە سەر ژینگەى عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق لە ساڵی ١٩٦٤ەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ڕێككەوتنی لەگەڵ توركیا سەبارەت بە دۆسێی ئاو ئەنجامداوە، بەتایبەتی لە ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٨ ، بەڵام ئەو وڵاتە ڕێککەوتنەکان لەبارەى بەردانوەى پشکى ئاوى عێراق جێ بەجێ ناکات.
باسی لەوەشكرد، توركیا دان بەوەدا نانێت، كە عێراق پشكی ئاوی لە ڕووباری دیجلە و فورات هەیە، وەك چۆن میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هەیە، كە پشتڕاستی دەكەنەوە، كە دەوڵەتانی كەنار دەریا دەبێت ئاو بە هاوبەشی دابەش بكەن.
ئەوەشى خستەڕوو، هەمیشە توركیا دەستی هەبووە لە بڕینی ئاوی دیجلە و فورات، كە دێتە عێراق و سوریا، بەتایبەت لەم ماوەیەی دواییدا، كە نزیكەی لە ٧٠%ی پشكی شاوى عێراق و سوریای كەمكردووەتەوە.
دکتۆر هانی عاشور وتیشی: قەیرانی كەمی ئاو بە ڕوونی لە عێراق دەركەوتووە، پێویستە لێكتێگەیشتن هەبن، چونكە عێراق تووشی پرۆسەی بێ ئاوى بووەتەوە و ئەمەش پێشێلكردنی مافە یاساییەكانى وڵاتەکەمانە، کە لە ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكاندا گەرەنتی كراوە.
جێگای ئاماژەیە، دەیان ساڵە دەوڵەتى تورک بە بەردەوامی ئاوی عێراقی بڕیوە، لە ئێستاشدا ئەو دەوڵەتى داگیرکەرە زیاتر لە ٧٠%ی ئاوی عێراق بڕیوە، سەرەڕای بوونی دادگایەكی تایبەت، كە بنكەكەی لە ئەڵمانیایە، كە مافی ١٩٥ وڵات بۆ دابەشكردنی پشكی ئاو دەپارێزێت.
ه.ئ
Comments are closed.