وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، دوێنێ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣لەلایەن حكومەتەوە ڕادەستی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە، سەرجەم بڕگەکانى ناو پڕۆژە یاساى بودجە لەلایەن حکومەتەوە پەسەند کراوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی دەستوور و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، دوێنێ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بە فەرمی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران كرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، پرۆژە یاسای بودجە، بە ماددە و بڕگە نوێیەكانییەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند كرا و پەسەندكردنی بودجەش ئاسانكاری دەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە و پلان و بەرنامەكانی گەشەپێدان و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
هـ.ئ
Comments are closed.