سەرۆكی چین سەردانی ڕووسیا دەكات

كۆشكی كرێملین بڵاویكردوەتەوە، لەڕۆژى ٢٠ تا ٢٢ی ئادار سەرۆكی چین لەسەر بانگهێشتی ڕووسیا سەردانی مۆسكۆ دەكات، دەشڵێن، سەرۆکى هەردوو وڵات چەندین ڕێکكەوتنی گرنگ واژۆ دەكەن و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و كاری هاوبەش دەکەن.

كۆشكی كرێملین لە ڕاگەیەندراوێدا بڵاویكردوەتەوە، شی جین پینگ، سەرۆكی كۆماری گەلی چین، لە ڕۆژى ٢٠ تا ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣، لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا، سەردانی مۆسكۆ دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆکى هەردوو وڵات چەندین ڕێکكەوتنی گرنگ واژۆ دەكەن و گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و كاری هاوبەش دەکەن.

هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی چین پشتڕاستی كردەوە، لە كاتی سەردانەكەی شی جین پینگ بۆ ڕووسیا، دانوستان و گفتوگۆ لەسەر ڕووبەڕوونەبوونەوەى مەترسیەکان دەکەن و ئەم سەردانە پاڵنەرێكی نوێیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ڕووسیا و چین.

هـ.ئ

Comments are closed.