وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عێراق سەبارەت بە دۆسێیەى ئاو كۆبووەوە و تێیدا داوای لە توركیا كرد، كە پشكی ئاوی عێراق بەربداتەوە.
وەزارەتی سەۆچاوە ئاوییەکانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێدا بڵاویكردەوە، دوێنێ عەون زیاب، وەزیری وەزارەتەکەمان لەگەڵ عەلی ڕەزا گۆنەی، باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كۆبونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵات كراوە .
ئاماژە بەوەشكراوە، عەون زیاب هۆشداریداوە لە جددیەتی دۆخی مەترسیداری ئاو لە عێراقدا و، داوای لە توركیا كردووە، پێویستە یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی واژۆكراو لە نێوان هەردوو وڵات لە بواری ئاودا هەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، وەزارەتەکەمان پلانی سیاسەتی ئاوی خۆی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی قەیرانی ئاو و بەم نزیكانەش شاندێكی باڵای وەزارەتەکەمان سەردانی توركیا دەكات بەمەبەستى گفتوگۆكردن لەسەر بەردانەوەی ئاو و چارەسەركردنی قەیرانی ئاو و وشكەساڵی.
هـ.ئ
Comments are closed.