کەرکوک
ئەمڕۆ سەدان کەس بە مەبەستى بەشداریکردن لە پیرۆزبایی نەورۆز لە ناوچەى شیوە سورى کەرکوک کۆبوونەوە و کەمێک پێش ئێستاش چالاکیەکە بە دروشمى نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادی‌دا دەستیپێکرد.
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵی کوردی مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە سەرتاسەری کوردستان دەستی پێکردووە، لە کەرکوکیش ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوە دەچێت.
لەوچوارچێوەشدا ئەمڕۆ سەدان کەس بە مەبەستى بەشداریکردن لە پیرۆزبایی نەورۆز لە ناوچەى شیوە سورى کەرکوک کۆبوونەوە.
کەمێک بەر لە ئێستا چالاکیەکە بە دروشمى “نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادی‌دا” لەناوچەى شیوە سورى سنورى کەرکوک دەستیپێکرد.
له گۆڕه‌پانه‌كه وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، وێنه‌كانی شه‌هیدان، ئاڵاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ره‌ژاك هه‌ڵدران؟
سەرەتاى چالاکیەکە بە خوله‌كێك بێده‌نگی وەستان بۆ رێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد و دواتر ئاگری نه‌وررۆز له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان کرایەوە و له دروشمه‌كانی ‘بژی سه‌رۆك ئاپۆ‘ و ‘نه‌ورۆز پیرۆز بێت‘ وترانەوە.
پاشان په‌یامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و كۆمیته‌ی ئاماده‌كار له‌لایه‌ن کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان خوێندرایەوە و دواتر پیرۆزبای پارتە سیاسیەکان دەخوێندرێتەوە.
هەروەها، لە لایەن گروپی موزیکی میزۆپۆتامیا و هونەرمەندان ژینا سەقزی لوقمان سەلیم چەندین بەرهەمی هونەری پێشەکەش بە ئامادەبوان دەکرێت.
ئ.م
Comments are closed.