کۆنگرەی گەل: هەڵبژاردنی تورکیا، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە

ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان

کۆنگرەی گەل رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی تورکیا، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە. رووخاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ رووخاندنی نەریتی نەژادپەرستی.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل لەبارەی نەورۆزەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵیت، پێدەنێینە نەورۆزی ٥١هەمینی تێکۆشانی ئازادی کە رێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ١٩٧٣ دەستیپێکرد. لەم رووەوە پەکەکە پارتیەکی نەورۆزە، بە تێکۆشانی بێهاوتا لە دژی سیاسەتی نکۆڵی و سڕینەوەی کۆلۆنیالیستی، سیستمی دەوڵەتی فاشیستی قڕکەر لە لێواری رووخاندایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمساڵ نەورۆز بە جۆش و ورەیەکی گەورەوە کە بە دەستکەوتەکانی تێکۆشان ئافرێنراوە، پێشوازی لێدەکەن و دەشڵێت: ئازارەکانی گەلەکەمان بە هۆی بومەلەرزەوە لەبەر چاو دەگرین، لەسەر بنەمای بەرزکردنەوەی بەرخودان و تێکۆشان پێشوازی لە نەورۆز دەکەین.

کۆنگرەی گەل ڕاشیگەیاندووە: لەم قۆناغە مێژووییەدا کە بە واتای هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیە ئێمە بە گیانی نەورۆز ئاگری بەرخودان گەش دەکەین و خەبات و چالاکییەکانی هەڵبژاردن بە گیانی سەفەربەری بەڕێوەدەبەین.

لە بارەی هەڵبژاردنەکانی باکوری کوردستان وتورکیا کۆنگرەی گەل وتوشیەتی “ئەو هەڵبژاردنەی لەم قۆناغەدا ئەنجام دەدرێت، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ رووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە. رووخاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ رووخاندنی نەریتی نەژادپەرستی سەد ساڵەی ئیتحاد و تەرەقی. ئەو نەریتە بە دڵنیاییەوە لەبەردەم چارەسەرکردنی پرسی کورد لە چوار بەشی کوردستان، گەلانی هەرێمەکە و لە بەردەم داهاتووی دیموکراتیک گەورەترین بەربەستە”.

ها-ع

Comments are closed.