قەسەدە: لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا لە بادینان نۆ شەڕڤانمان شەهید بوون

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

قەسەدە بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١٥ی ئازار کاتێک شەڕڤانانیان، ئەندامانی یەکینەکانی دژە تیرۆر، بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکەوتبوون، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە هەلیکۆپتەرەکانیان تێکشکا،  نۆ شەڕڤانیان شەهید بوون.

شەوی ١٥ی ئازار هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە سنوری قەزای چەمانکێ – ی سەر بە ئامێدیی پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و ئەمڕۆش ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند خاوەنداری ئەو هێلیکۆپتەرە بۆ ئەوان گەڕاوەتەوە و تیایدا نۆ شەڕڤانیان شەهید بووە.

قەسەدە ڕوونیکردووەتەوە، ئەو هەلیکۆپتەرانەی هێزەکانیان دەگواستەوە تێکشکا و نۆ شەڕڤانیشیان لە کاتێکدا شەهیدبوون کە بۆ مەشقکردن بەرەو شاری سلێمانی بەرێوەبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک بەشێک لە شەڕی دژی شانەکانی داعش، یەکەیەکی یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە هێزەکانمان بە ئامانجی گۆڕینەوەی ئەزموونی ئەمنی و سەربازی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شەڕ و ئاسایشی یەکەکان و هەروەها درێژەدان بە ئەرکەکانی لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی خەڵک و خاکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرەو باشوری کوردستان بەڕێوە بوون.

ها-ع

Comments are closed.