ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک کۆتایی هات

بەبەشداری سەدان کەس ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆز لە ناوچەى شیوە سورى کەرکوک بە دروشمى نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا کۆتایی هات.

بە بۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵی کوردی مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز لە سەرتاسەری کوردستان دەستی پێکردووە، لە کەرکوکیش ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە بەشداری جەند هونەرمەندیکی ناوسراوی کوردستان بەڕێوەچوو.

سەدان کەس بە مەبەستى بەشداریکردن لە پیرۆزبایی نەورۆز لە ناوچەى شیوە سورى کەرکوک کۆبوونەوە و بە دروشمى “نەورۆز هێمای شۆرشی گەلانە لەپێناو مانەوە و ژیان و ئازادیدا” ئاهەنگەکە دەستی پێکرد وچەندین وینەی ڕێبەری گەلی وکرد و ئاڵاکانی تەڤگەری ئازادی بەرزکرانەوە.

دوای پەیامی تەڤگەری ئازادی و کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە و خویندنەوەی پەیامی پیرۆزبایی لایەنە سیاسییەکان  لە لایەن گروپی موزیکی میزۆپۆتامیا و هونەرمەندان ژینا سەقزی لوقمان سەلیم  چەندین بەرهەمی هونەری پێشەکەش بە ئامادەبوان کرا.

ئاهەنگەکە بە هەڵپەرکێ و شادی دەربرین بە وتنەوەی چەندین دروشمی نەتەوەیی کۆتایی پێهات.

ها-ع

 

Comments are closed.