بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر، لە بارەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی بادینان نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند: هەواڵی شەهید بوونی فەرماندە (شەرڤان کۆبانێ) و هەشت هەڤاڵی لە دڵەوە خەمباری کردووین.
وەهاب هەڵەبجەیی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ فەرماندەیەکی قەسەدە بڵاوکردوەتەوە و لەبارەیەوە دەڵێت “شەهید شەڕڤان و یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە سەرەتای جەنگی ڕووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش و بە درێژایی ساڵانی جەنگ، ڕۆڵێکی قارەمانانەیان بینی، توانیان ببنە سەرە ڕمی جەنگە زەمینییەکان و دەیان نەبەردی تۆمار بکەن”.
ئاماژەی بەوەکردووە لەبەشێکی زۆر لە چالاکییەکانی هاوبەش بون و هێزەکانی دژەتیرۆر لەپاڵ یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا، بەشداربون لە ڕووخاندنی کۆتا بنکە و بارەگای چەتەکانی داعش لە باغۆز، کە ئەمە هەر ئەو ئامانجە بوو، کە یەکینەکانی دژەتیرۆری لە ڕۆژئاوا لەپێناودا دروستبوو.
شەوی ١٥ی ئەم مانگە هێلیکۆپتەریک لە سنوری ناحییەی چەمانکێ کەوتەخوارەوە و ئەمرۆش قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە نۆ شەرڤانیان لەو ڕوداوەدا شەهید بوون، لە کاتێکدا ویستویانە بە مەبستی ڕاهێنان سەردانی باشوری وکردستان بکەن.
ها-ع
Comments are closed.