فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پۆتین دەرچوو

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد و تۆمەتباری کرد بە بەرپرسیارێتی تاوانەکانی جەنگ کە لە ئۆکراین و مامەڵەی نایاسایی لەگەڵ منداڵان و ڕوسیاش ڕایگەیاند ئەو هەنگاوە بێ مانایە.

دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان فەرمانی دەستگیرکردنی ڤلادیمێر پوتنی بە تۆمەتی گواستنەوەی نایاسایی خەڵک لە خاکی ئۆکراین بۆ ڕووسیا دەرکرد.

جگە لە سەرۆکی ڕووسیا دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ماریا لۆڤا بیلۆڤا، کۆمیساری مافەکانی منداڵانی ڕووسیا بە تۆمەتی مامەڵيی نایسایی لەگەڵ منداڵان دەکرد و هەمان تۆمەتیشی ئاراستەی سەرۆکی روسیاش کردووە.

لە کاردانەوەدا ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان هیچ مانایەکیان بۆ وڵاتەکەمان نییە.

ها-ع

Comments are closed.