مەزڵوم عەبدی: ئەو نۆ شەڕڤانەی لە بادینان شەهیدبوون لە پڕۆگرامێکی هاوبەشی دژی داعشدا بوون

ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەو  نۆ شەڕڤانەی لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو ھێلیکۆپتەر بادینان شەھید بوون سەرقاڵی پرۆگرامێکی ھاوبەش بوون بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش.

مەزڵوم عەبدی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی ھەر نۆ شەھیدەکە دەکەین، دەشڵێت، ئەو قوربانییەی کە ئەو شەھیدانە داویانە دەبێت رێگەیەک بۆ ئێمە لە پاراستنی ئازادی گەل و خاکەکەمان.

فەرماندەی گشتی قەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزە تایبەتەکانی دژەتیرۆر لەو رووداوەدا  نۆ شەڕڤانی لەدەستدا لەنێویشایندا شەڕڤان کۆبانێ ھەبوو کە فەرماندەی یەکینەی دژەتیرۆر بوو، ھەموو شەھیدەکان لە ئەرکێکدا بوون بۆ کارێکی ھاوبەش دژی چەکدارانی داعش.

ها-ع

Comments are closed.