بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی لەبارەی شەهیدانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی یەنەکە لە بارەی شەهیدبونی نۆ شەرڤانی قەسەدە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت شانازی بەو مێژوەوە دەکەن کە لەگەڵ ئەو هێزانە شەڕی دژی چەتەکانی داعشیان کردوە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان- یەنەکە، لە بارەی شەهید بونی نۆ شەرڤانی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شەوی ١٥ی ئەم مانگە لە سنوری بادینان شەهید بوون پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

سەرۆکی یەنەکە دەڵێت: ‏‎شەهید شەڕڤان کۆبانێ و یەكینەكانی دژەتیرۆر رۆڵێكی كاریگەریان گێڕا لە روبەڕوبوونەوەی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لە دەستی رەشی تیرۆر پاراست و مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییان تۆماركرد.

‏‎بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیەوە دەكات كە هێزەكانی دژەتیرۆر هاوشانی یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا خەباتیان كردووە و داستانی قارەمانانەیان تۆماركردووە.

‏‎تاڵەبانی پرسە و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی دژەتیرۆر و سەرجەم خەڵكی كوردستان بەتایبەت هاونیشتمانیانمان لە رۆژئاوای كوردستان کردووە.

ها-ع

Comments are closed.