ڕۆژەڤ

– لقی سلێمانی یەکێتی نووسەران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەئامادەبوونی نووسەران و ئەدیبانی کورد و عەرب و فارس و ئینگلیز، کۆڕبەندێکی گەورە بۆ کتێبێکی نوێی نووسەر ( ئازاد بایز) ڕێکدەخات.

– کاتژمێر ١٠  لە هەڵەبجە باخەکەی فەرەیدون نامدار تەنیشت ماڵی پارێزگار دیاری و خەڵات دەبەخشرێتە ئەو جوتیارانەی کە سەوزاییان بەرهەم هێناوە.

– کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ لە تەلاری هونەر مەراسیمی چلەی بەختیار شێخ عوسمان بەڕێوە دەچیت.

– لە کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ و لە هۆڵی ئەمنە سورەکە بەبۆنەی یادی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە، بەشی هونەریی (ئەنجومەنی ڕۆشنبیری کەسنەزانی جیهانی) بە بەشداریی هەرێمی کوردستان، عێراق، سوریا، ئێران، لوبنان هونەرمەندانی هەڵدەستێ بە کردنەوەی پێشەنگایەکی هونەریی نێودەوڵەتی بەناونیشانی (سلێمانی شاری خۆشەویستی و ئاشتی).

– هەڵبژاردنەکانى تورکیاو ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە دەستیپێکردوە

– خۆپیشاندانەکانى ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامەو ژەهرخواردکردنى کچانى خوێندکار درێژەى هەیە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Comments are closed.