کۆریای باکوور, سەدەها هەزار خۆبەخش ئامادەن بۆ شەڕکردن لەدژی ئەمریکا

ڕۆژنامەی فەرمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند سەدەها هەزار هاوڵاتی بە خۆبەخش پەیوەندییان کردووە بە ڕیزەکانی سوپاوە بۆ شەڕکردن لەدژی ئەمریکا.

ڕۆژنامەی ڕۆدۆنغ سینمۆنی کۆری بڵاویکردوەتەوە، نزیکەی ٨٠٠ هەزار خوێندکار و کرێکار بە خۆبەخشی خۆیان پێشکەشی سوپای کۆریا کردووە بۆ ئەوەی لە دژی ئەمریکا بجەنگن.

ئەم هەواڵەی ڕۆژنامەکە لەوەوە هات کە کۆریای باکوور چەندین موشەکی بالیستی ئۆقیانوس بڕی لە جۆری هواسۆنغ – ١٧ ی وەک وەڵامێک بۆ مەشقەکانی ئەمریکا و ژاپۆن تاقیکردوەوە.

موشەکە بالیستییەکانی کۆریای باشوور بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان قەدەغەکراوەو حکومەتی سیول و واشنتۆن و تۆکیۆ ئیدانەی تاقیکردنەوەکانی کۆریای باکورییان کرد.

هەردوو وڵاتی ئەمریکا و کۆریای باکوور ڕۆژی دوو شەمەی پێشوو بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ و مەشق و ڕاهێنانییان ڕاگەیاند، کە ناوی لێنراوە “زرێپۆشی ئازادی ٢٣” کە لە ساڵی ٢٠١٧ هەڕەشەی هاوشێوەی ئەمجارە لەنێوان کۆریا و ئەمریکادا ڕوی نەداوە.

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمریکا و کۆریای باشوور تۆمەتبار دەکات بەوەی بەم مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەیان گرژی و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکەن.

س ک

 

 

 

Comments are closed.