نرخى نەوت دابەزى و بەهاى زێر و دۆلار بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبونەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٦ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەبڕى سێ دۆلار دابەزى.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٣ هەزار و ٩١٩ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٨٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٣ دۆلار و ٩٢ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى حەوت هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٣ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٥٦هەزار و ٧٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٧ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٦ هەزار  دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٨٩٠ لیرەى تورکى.

ئ.م

Comments are closed.