ڕێکخراوی یونسێف ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی ئەو منداڵانەی مەترسییان لەسەرە و پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە دوو هێندە بووە گەیشتووەتە ١٠ ملیۆن منداڵ، هۆکارەکەشی بڵاوبوونەوەی گروپە چەکدارەکان و زیادبوونی توندوتیژیی و گۆڕانی کەش و هەوایە.
لە ڕاپۆرتێکی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە منداڵان- یونسێف، کە ڕۆژی هەینی بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بەهۆی پەرەسەندنی ململانێی گروپە چەکدارەکان و گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا، ١٠ ملیۆن منداڵ لە وڵاتانی، مالی، نەیجیر و بۆرکینا فاسۆ پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە و ژیانیان لەژێر هەڕەشەدایە.
ماری پیێری پیۆرێر، بەرپرسی یونسێف لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا لەو بارەیەوە دەڵێت: ڕۆژ لە دوای ڕۆژ منداڵان زیاتر دەبنە قوربانیی پێدادانە سەربازییەکان، یاخود دەبنە ئامانجی گروپە چەکدارەکان.
بەردەوامی ئەو شەڕ و پێکدادانانە سەریان کێشاوە بۆ قوڵبوونەوەی قەیرانەکانی؛ نەبوونی خۆراک، ئاوی خواردنەوە، دەرمان و چاودێری پزیشکی پێویست و گۆڕانی کەش و هەوا لەو وڵاتانەدا، کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارن منداڵان.
ش. ئـ
Comments are closed.