گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆزیان لە چیا ئازادەکان بە هەڵپەڕکێ و دروشم پیرۆز کرد.
ئەمڕۆ شەممە گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چیا ئازادەکان نەورۆزی ساڵى ٢٧٢٣ى کوردیان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرد، سەرەتا ئاگر کرایەوە و دواتر بە گۆڤەندی جیاجیا و هەروەها وتنەوەی دروشم نەرۆز پیرۆز کرا.
ئەمساڵیش لەبەرامبەر هەموو هێرشی دژوار و بێ پسانەوە، جارێکی دیکە گەریلاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە وتنەوەى دروشمى ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئاگری نەورۆزیان گەش کرد.
هەروەها بە بەرزترین دەنگ و بە وتنەوەی دروشمەکانی ‘ بێ سەرۆک ژیان نابێت’ ، ‘ژن، ژیان، ئازادی’ و ‘نەورۆز پیرۆز بێت’ نەورۆزی ٢٧٢٣یان کردە دیاری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
ئ.م
Comments are closed.