هەپەگە: هێرشی داگیركەران بە چەكی قەدەغەكراو بەردەوامە

هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای داگیركەری تورك، لە گۆڕەپانی چەمچۆ بە چەكی قەدەغەكراو هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل –هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماری هێرشەكانی دوو ڕۆژی ڕابردووی سوپای داگیركەری توركی، بۆسەر ناوچەكانی بەرخۆدان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی ١٧ی ئادار، سەرنگەرەكانی بەرخۆدانمان لە چەمچۆ جارێك بە چەكی قەدەغەكراو بۆردومان كران.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ١٧ی ئاداردا، سەنگەرەكانی بەرخۆدان لە چەمچۆ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی و گۆڕەپانەكانی گۆلكا و گردی چارچەلی مەتینا، چوار جار لەلایەن فڕۆكە شەڕ بۆردومان كران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی ئاداردا، سەنگەرەكانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی گردی ئۆرتێی مەتینا و ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و ئەوانەی لە گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدان، ٧٣ جار بە كاتیوشا، هاوەن، تانك و چەكی قورس تۆپباران كران.

ڕ.ڕ

Comments are closed.