ئەندامێکى دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە داوای لە هەمووان کرد، بڕژێنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و هاوڵاتیان تەنها بە هاوکاری و یەکگرتوویی لە نێوان یەکتردا دەتوانن برینەکانیان ساڕێژ بکەن، دەشڵێت: ئامانجمان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
ئایتەن دێرسیم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک ڕایگەیاند: لە پێش هەموانەوە نەورۆزی ٢٠٢٣ لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کوردستان، ژنان، گەنجان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم.
ئایتەن دێرسیم، وتوشیەتى: دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزەکەى باکورى کوردستان جارێکی دیکە ئەوە نیشان دەدات، کە نیازی دەوڵەت لەناوبردنی کۆمەڵگا و کۆمەڵگەبوونە و پێویستە گەلەکەمان ئەمە باش بزانێت دەوڵەت هەرگیز نابێتە فریادڕەس.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا دێرسیم سڵاوى لە بەرخودان و چالاکییەکانی ٨ی ئازاری لە ژنان کرد و ڕایگەیاند، ئەم بەرخۆدانە لە نەورۆزدا تاجدار دەکرێت و کۆمەڵگا دەتوانێت بە بەرخۆدان و ڕێکخستنێکی بەهێز چارەسەری ئازارەکانی خۆی بکات.
لە درێژەى قسەکانیندا وتیشى: بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە داوا لە هەمووان دەکەم، بڕژێنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و هاوڵاتیان تەنها بە هاوکاری و یەکگرتوویی لە نێوان یەکتردا دەتوانن برینەکانیان ساڕێژ بکەن.
ئەوەشى خستووەتەڕوو: پێویستە نەورۆز بە نزیکبوونەوە لە مانا و ڕۆحی خۆی، بە شێوەیەکی یەکسانی پیرۆز بکرێت و گەل دەتوانێت لەدەوری نەورۆز کۆببنەوە و دەکرێت پیرۆزبایی بەمشێوەیە بەڕێوەبچێت.
دێرسیم ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات هەموو جۆرە فێڵێک بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا ببێتەوە بە دەسەڵات، بۆ ئەوەش فریو و ساختەکاری دەکات و ئیرادەی گەلی پشتگوێ دەخات و دەبێت بتوانین ئەوە نیشان بدەین، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ئێستا بەڵای سەر گەلانە و بۆ ئەوەی لەم بەڵایە ڕزگاربین، دەبێت بەرخۆدان زیاتر و گەشتر بکەین.
ئەندامەکەى دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک دەشڵێت: بزووتنەوەی ئازادی و گەل بە بەرخۆدانەوە تا ئەمڕۆ هاتوون و بەردەوامی ئەم نەریتەی بەرخۆدان بنەڕەتیترین فەلسەفەی ژیانمانە و ئامانجمان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
ئ.م
Comments are closed.