كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕایگەیاند، بە بەرخودانمان لە دژی دەوڵەتی فاشیستی ئاكەپە-مەهەپە، دەسەڵاتداریی ٢٠ ساڵە لە لێواری هەڵوەشان و داڕماندایە، دەشڵێت: با لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا، بە ڕۆحی نەورۆزەوە شان بدەینە بەر قۆناغەكە و بە شێوەیەكی گشتی و هەمەلایەنە بەرەنگاری بكەین.
ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان -پەكەكە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا، نەورۆز، كە جەژنی ئازادییە، لە گەلەكەمان، هەموو گەلانی خۆڕاگر و دۆستانمان پیرۆز دەكەین و بەڵێن دەدەن بیر و یادی شەهیدان بە سەركەوتن تاجدار بكەین.
ئاماژە بەوەشكراوە، بە بەرخودانمان لە دژی دەوڵەتی فاشیست، داگیركەر و بكوژی ئاكەپە-مەهەپە، پاشایەتی ٢٠ ساڵە دیارە، كە لە لێواری ڕوخاندایە.
كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە هەروەها سەرنجی بۆ بوومەلەرزەكانی سەرتای مانگی شوباتی ئەمساڵ لە توركیا و كوردستان ڕاكێشاوە و ڕایگەیاندووە، ئێش و پەژارەمان بە هۆی بومەلەرزەوە، بە دڵنیاییەوە زۆرە، بەڵام ئێمە دەتوانین ئازارەكانی خۆمان بكەینە پاساوی بەرەوپێشبردنی وشیاریمان و لێپێچینەوە لە بەرپرسیاران، ئەو توڕەییەمان كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەكات، بە دڵنیاییەوە دەیگۆڕین بۆ سەرهەڵدان و بەرخودانی گەورەتر، نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ كە ئێمە لە دوای ئەو بومەلەرزە بەهێزەوە پێشوازی لێدەكەین، نەورۆزێكی جیاوازە.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم ماوەیەی ئێمەی تێداین ماوە و كاتێكی بەم جۆرەیە، ئەم قۆناغە هەم دەستكەوت و هەمیش مەترسی و هەمیش دەرفەتی زۆری تێدایە، لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا، بە گیانی نەورۆز ئێمە خۆمان بۆ قۆناغەكە تەرخان دەكەین و بە شێوەیەكی گشتی خۆڕاگری دەكەین، بە دڵنیاییەوە هەرچییەك هەیە مرۆڤ سەرلەنوێ بە شێوەیەكی شكۆمەندانەتر بەدەستی دەهێنێت.
كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە ڕاشیگەیاندووە، بە پیرۆزبایی نەورۆز كە بە دروشمی “هەموو شوێنێك نەورۆز، هەمووشوێنێك ئازادی” لە چوار پارچەی كوردستان، لە چیاكانی كوردستان، لە هەر شوێنێك كە گەلەكەمانی تێدایە و ئەو نەورۆزەی كە لە ئەوروپا پیرۆز دەكرێت، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەك ئامانجی سەرەكی دابندرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە:
٢٦٣٥یەمین ساڵی نەورۆز، ٥١یەمین ساڵی ڕێپێوانی ئازادی، كە ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٧٣ دەستی پێكرد، بە پەرۆشی و بەرخۆدانێكی بێوێنەوە پێشواز دەكەین، لە كەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆدا جەژنی نەورۆز، كە جەژنی ئازادیە لە گەلەكەمان، هەموو گەلە خۆڕاگرەكان و دۆستانمان پیرۆز دەكەین، لە كەسایەتی مەزڵوم دۆغان، زەكییە، ڕەخشان، ڕۆناهی، بێریڤان، سەما، سارا، ڕووكن، ئەڤین گۆیی، یاشار بۆتان، ڕاپەرین ئامەد، شەهیدانی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواكورك دا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەكەینەوە و بەڵێن دەدەن بیر و یادیان بە سەركەوتن تاجدار بكەین. ئێمە لەو باوەڕەداین، كە گەلەكەمان و هەموو هێزە بەرەنگارەكان، بە دڵنیاییەوە ساڵی ٢٠٢٣ی تێكۆشان بۆ دیموكراسی و ئازادی بە ڕۆح و ئیرادەی بەرخودانی نەورۆزەوە بە یەكجاری گەش دەكەن و بەسەركەوتن تاجداری دەكەن، هاوكات لەگەڵ نەورۆزدا هەفتەی قارەمانیی نەتەوەیی پیرۆز دەكەین. لە كەسایەتی قارەمانە نەتەوەییەكانمان دا هاوڕێ مەزڵوم دۆغان و مەعسووم كۆركماز، ئێمە جارێكی تر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدان دەكەینەوە.
نەورۆز نیشانە و هێمای بەرخودان و ئازادییە
نەورۆز؛ بۆ هەموو ئەو گەلانە، كە سەر لە دژی زوڵم و زۆرداری بەرزدەكەنەوە و خۆڕاگری دەكەن و پیرۆز دەكەن، ڕۆژێكی نوێ، سەرەتایەكی نوێ، یەكێتی و جەژنی بەرخودان و ئازادییە. نەورۆز، كە نیشانە و هێمای بەرخۆدان و ئازادیە، هەزاران ساڵە گەلی كورد، عەرەب، تورك و فارس و زۆرێك لە گەلانی تر پیرۆزی دەكەن. دەوڵەتی توركی داگیركەر و چەوسێنەر، پاكتاوكار و فاشیست هەر چەند هەوڵی كوژاندنەوەی و دامركاندنەوەی ڕۆحی بەرخودانی نەورۆز و بێ واتاكردنی دا، بەڵام سەرنەكەوت. بەڵام ئەوەش ڕاستیەكە، كە نەورۆز بۆ یەكەم جار بەپێی واتا و بنەمای خۆی بە درستبوونی پەكەكەوە وەك ڕۆژی بەرخودان و سەرهەڵدان پیرۆز كرا. ڕێبەر ئاپۆ ٥١ ساڵ پێش ئێستا گروپی ئاپۆیی، كە یەكەم گروپی جەوهەریی پەكەكە بوون، لە ڕۆژی نەورۆزدا لەبەردەم بەنداوی چوبوك لە ئەنقەرە كۆدەبنەوە، دیالێكتیكی بەرخۆدانی نەورۆز بە پەكەكەوە چەسپاند. پەكەكە بەم شێوەیە حزبی نەورۆزە. هاوڕێ مەزڵوم دۆغان بە سێ دەنكە شقارتە لە زیندان دا ئاگری نەورۆزی كردەوە، ئەوە بەو مانایەیە، كە پەكەكە چەندە نەورۆز بووە، نەورۆز بۆ پەكەكە چەند واتادار بووە. دوای ئەوە زەكییە، ڕەخشان، بێریڤان و ڕووناهییەكان ئاگری نەورۆزیان گەشاندەوە، دەزانرێت، كە ساڵانی نەوەدەكان بە ڕاپەڕینە شكۆدارەكانی گەل بووە یەك.
بەرخۆدان و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ
بە پیرۆزكردنی نەورۆزێكی دیكە، ڕێبەر ئاپۆ كە تا ئێستا لە ئیمرالی بە دیل گیراوە، بۆ گەلەكەمان و بزووتنەوەكەمان گەورەترین بۆنەی شاندانە بەر بەپرسیاری، لێپرسینەوە و سەرهەڵدانبوون و گەیشتنە بە سەرفرازی. ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی وەك دیلێك ڕاگیراوە. گۆشەگیریی قورسی لەسەرە. ئێستا ناوەندی پاكتاوكردن و جینۆساید لە ئیمرالییە. بە تەنیا لەو دۆخەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە، كە ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخودانی خۆی، سیاسەتەكانی ئاكەپە – مەهەپەی فاشیست بۆ تێكشكاندنی ئیرادەی گەلەكەمان و نەهێشتن و سڕینەوەی بزووتنەوەكانی پووچ كردووەتەوە. مرۆڤ ئەگەر سیاسەتەكانی شەڕی تایبەت و پاكتاوكردن لەسەر ئیمراڵی بە باشی نەبینێت و لێی تێنەگات، ئەستەمە مرۆڤ لەوە تێبگات، كە ڕێبەر ئاپۆ چۆن و بە تا چ ڕادەیەك لە دژی هەموو ئەوانە بەرەنگاری دەكات و خاوەن هەڵوێستە. بەكورتی و كرمانجی دەبێت بڵێت، ئەگەر دەوڵەتی توركی داگیركەر – پاكتاوكار لەشەڕی بێ ئەمان و قورسی هەشت ساڵی ڕابردوودا بە ئامانجی خۆی نەگەیشتبێت، ئەوە لە سایەی بەرخۆدانی و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆوە بووە.
گەلی عەگید و قارەمانی كوردستان، هەڤاڵ و هۆگرانی خۆڕاگر!
فاشیزمی ئاكەپە – مەهەپەی داگیركەر – پاكتاوكار، كە هێزی لە ناتۆوە وەرگرتووە، هەر چییەك بتوانێت دەیخاتە كار، هەموو شتێكی كرد، بە هەموو توانا و دەرفەتەكانی خۆییەوە ماوەی هەشت ساڵە بە شێوەیەكی بێ وێنە، كە نمونەی نەبینراوە هێرش دەكاتە سەر بزووتنەوەكەمان. ئامانجیان ئەوە لە ١٠٠ـەمین ساڵی دامەزراندنی كۆماری توركیا و ڕێككەوتننامەی لۆزان دا، بزووتنەوەكەمان لەناو ببەن. بۆ ئەوەش بەدەر لە هەموو ئەخلاق و ئاكارێكی شەڕ، بەبێ گوێدانە پێوەرە یاسایی و مرۆڤانەكان، بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی، چەكە كیمیاییەكان و بەكارهێنانی هەموو شتێك بۆ خۆی بە ڕەوا دەزانێت. ڕژێمی فاشیست، هەموو ڕۆژێك دژی گەریلاكانی ئازادی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، خواستی وەك زاڵمێكی خوێنخۆر خۆی بەسەر سیاسەتی یاسایی و گەلەكەمان دا بسەپێنێت، هەموو كەس و هێزە بەرەنگارەكان بە فشار و زۆرداری بێدەنگ بكات، بیانچەوسێنێتەوە و سەركوتیان بكات و هەڵیانبگەڕێنێتەوە. لە دژی ئەو شەڕە، كە فاشیزمی ئاكەپە – مەهەپە بە هەموو بیرو هۆشی خۆی بە شێوەیەكی بێ ئەخلاق و بێ پرەنسیپانە بەڕێوەی دەبات، ژنان و گەنجانی كوردستان لە چیاكانی كوردستان داستانی ئەفسانەیی بەرەنگارییان تۆمار كرد و گەلەكەمان لە ناسنامە و ئازادی خۆی دا هیچ سازشێكی نەكرد.
پاشایەتی ٢٠ ساڵە لە لێواری رووخاندایە
بێگومان لەم قۆناغەدا زۆر قوربانیمان دا، بەڵام بە بەرخودانمان لە دژی دەوڵەتی فاشیست، داگیركەر و بكوژی ئاكەپە-مەهەپە، پاشایەتی ٢٠ ساڵە دیارە كە لە لێواری ڕوخاندایە. لە دەرەوە هیچ كارتێك بۆ رژێمی فاشیستی ئاكەپە-مەهەپە نەماوە، لە ناوخۆش لە هەموو ئاستەكەدا تووشی قەیران و گەندەڵی بووە، سەرەتا بە بەرخودانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ و بە بەرخودانی بێهاوتای ٨ ساڵەی ئێمە ئەوە هاتە ئاراوە.
هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی ئەنجامەكە یەكلایی دەكاتەوە
توركیا ئێستا پێیناوەتە قۆناغی هەڵبژاردنەوە. هەڵبژاردنەكان ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچن، بە ئەنجامەكانیان دەبنە كۆتایی سەردەمێك لە كورستان و دەستپێكردنی سەردەمێكی نوێ. فاشیزمی ئاكەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا شكست نەهێنێت، بەدڵنیاییەوە پەنا بۆ هەموو فرت و فێڵ و گوشار و ستەمێك دەبات. بەڵام هەرچییەكیش بكەن ئەستەمە خۆیان لە ئەنجامەكان ڕزگار بكەن. هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی، هەموو هێزە شۆڕشگێڕە پێشكەوتنخوازەكان، هەموو كەس لە دژی فاشیزم ڕۆڵ، ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆیان بە باشی بەڕێوەببەن، ئەنجامەكان یەكلایی دەكەنەوە، ئەم قۆناغەی لەناویداین، گەشەسەندنێكی گرنگیشی هەڵبژاردنەكانن.
پشتیوانی و هاوكاری گەلەكەمان بە پێشەنگایەتی ژنان زۆر بە نرخە
٦ی شوبات لە توركیا و كوردستان لە ١١ شار بومەلەرزە ڕوویدا. بە دەیان هەزار كەس گیانیان لەدەستدا، زۆر شوێن و ناوچە وێران بوون. پشتیوانی و هاوكاری گەلەكەمان بە پێشەنگایەتی ژنان بەنرخە. بە گیانی پشتیوانی و یەكێتی لە دژی بومەلەرزە، جارێكی دیكە دەركەوت كە بە كۆمەڵایەتیبوون لە كەسایەتی ژناندا لە كوردستان، هێشتاش چەندە بەهێزە. ئێش و پەژارەمان بە هۆی بومەلەرزەوە، بە دڵنیاییەوە زۆرە. بەڵام ئێمە وەك دەزانین كە ئازارەكانی خۆمان بكەینە پاساوی بەرەوپێشبردنی وشیاریمان و لێپێچینەوە لە بەرپرسیاران. ئەو توڕەییەمان كە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەكات، بە دڵنیاییەوە دەیگۆڕین بۆ سەرهەڵدان و بەرخودانی گەورەتر. نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ كە ئێمە لە دوای ئەو بومەلەرزە بەهێزەوە پێشوازی لێدەكەین، نەورۆزێكی جیاوازە.
بۆ ئەوەی ڕژێمی فاشیستی ئاكەپە- مەهەپە لەناوبچێت، دەبێت مرۆڤ بە گیانی سەفەربەری تێبكۆشێت
هەم بۆ ساڕێژكردنی ئەو برینانەی بە هۆی بومەلەرزەوە دروست بوون و هەمیش بۆ لەناوبردنی ڕژێمی فاشیستی ئاكەپە – مەهەپە، دەبێت مرۆڤ بە گیانی سەفەربەری تێبكۆشێت، بەو بۆنەوەیە كە دەبێت مرۆڤ بە وشیاری ئەوەیە لە سەد ساڵەی دامەزراندنی كۆماری توركیای داگیركەر- قڕكەر و پەیمانی لۆزاندا قورسایی بخاتە سەر ئەو هەڵبژاردنانەی پەرەسەندنی زۆریان لێدەكەوێتەوە. لەناوچوونی فاشیزمی ئاكەپە-مەهەپە، شكانێكە بۆ ئەقڵیەتی دەوڵەتی توركی داگیركەر-قڕكەر. دیارە كاریگەری ئەو ئەنجامانە هەم لە سەر پەرەسەندنەكانی توركیا و كوردستان و هەمیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دەبێت. ئەم ڕۆژانەی ئێمە تێیداین ڕۆژانێكی مێژوویین، دەبێت ئێمە هەموو ڕۆژ و هەموو ساتێكی زۆر بە باشی هەڵبسەنگێنین، زۆر هەوڵ بدەین و سەربكەوین. هەربۆیە كات بەزەیی بە كەسدا نایاتەوە. ئێمە لەم ماوەیەدا دەتوانین چی بكەین، ئەوە بەستراوەتەوە بە بەرێكخستن بوون و وردبوونەوەمان بۆ ئامانج و ئاستی سەركەوتنمان.
لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بە گیانی نەورۆز خۆمان بۆ قۆناغەكە تەرخان دەكەین
هەندێك جار لە مێژوودا دەرفەت و هەلی بەم جۆرە ڕەخساون كە هەر ئەوەندە ماوە خوداوەند بڵێت “ئەی بەندەكەم هەنگاو بنێ!”. ئەم ماوەیەی ئێمەی تێداین ماوە و كاتێكی بەم جۆرەیە. ئەم قۆناغە هەم دەستكەوت و هەمیش مەترسی و هەمیش دەرفەتی زۆری تێدایە. لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا، بە گیانی نەورۆز ئێمە خۆمان بۆ قۆناغەكە تەرخان دەكەین و بە شێوەیەكی گشتی خۆڕاگری دەكەین، بە دڵنیاییەوە هەرچییەك هەیە مرۆڤ سەرلەنوێ بە شێوەیەكی شكۆمەندانەتر بەدەستی دەهێنێت.
٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، كە بە بڕوا و بریارداری ئەوەی سەدەی ٢١ سەدەی شۆڕشی ژنان دەبێت، پیرۆز كرا، بووە سەرەتای پیرۆزبایی شكۆمەندانە و بڕیاردارانەی نەورۆز.
دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بكرێتە ئامانجی سەرەكی
بە پیرۆزبایی نەورۆز كە بە دروشمی “هەموو شوێنێك نەورۆز، هەمووشوێنێك ئازادی” لە چوار پارچەی كوردستان، لە چیاكانی كوردستان، لە هەر شوێنێك كە گەلەكەمانی تێدایە و ئەو نەورۆزەی كە لە ئەوروپا پیرۆز دەكرێت، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەك ئامانجی سەرەكی دابندرێت. ئێمە لەو بڕوایەداین كە نەورۆزی ناوەندی كە ٢١ی ئادار لە ئامەد كە لە باكوری كوردستانە، پیرۆز دەكرێت زۆر قەرەباڵغ دەبێت. ملیۆنان كەس ئاگری نەورۆز لە گۆڕەپانی نەورۆز لە ئامەد دەكەنەوە، بە دڵ، ئیرادە و دەنگی ملیۆنان كەس هاوار بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەكەن. لە ئیستەنبوڵ، هەموو شارە گەورەكان، لە كوردستان و ئەوروپا لەلایەن سەدان هەزار و ملیۆنان كەسەوە پیرۆز دەكرێت. ملیۆنان كەس هاوار بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەكەن و دروشمی “هەموو شوێنێك نەورۆز و هەموو شوێنێك ئازادی” ئاگری نەورۆز بە تەواوەتی گەش دەكەن.
ژنان و گەنجانی كوردستان، لە قۆناغی بەرخودانی نەورۆزدا بێ پسانەوە درێژەیان بە تێكۆشان داوە و لە هەموو ئاستێكدا ئەرك و بەرپرسیارێتی سەرهەڵدان و بەرخودان بە شێوەیەكی سەركەوتووانە جێبەجێ دەكەن و ساڵی ٢٠٢٣ دەكەنە ساڵی سەركەوتن.
لەسەر ئەو بنەمایە لە كەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ئێمە نەورۆزی هەموو هاوڕێیان، گەل و دۆستانمان جارێكی تر پیرۆز دەكەین و دەڵێین بە دڵنیاییەوە سەركەوتن بۆ ئێمەیە.
ڕ.ڕ
Comments are closed.