لەسەر هێرشکردنە سەر مەزارگەیەک لە شیراز سزای سێدارە بەسەر چەند کەسێکدا سەپێندرا

لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئیسلامی شیراز لەسەر دۆسییەی هێرشکردنە سەر مەزارگەیەکی شیعەکان لە شاری  شیراز سزای سێدارە بۆ دوو کەس دەرچوو.

ئاژانسی تەنسیمی سەر بە دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە، بەدواداچون بۆ دۆسییەی هێرشکردنە سەر مەزارگەی شاهچراغ کۆتایی پێهاتووە سەرۆکی دادگای پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە، دوو لە تۆمەتبارانی سەرەکی ئەم دۆسیەیە لەبەردەم خەڵکدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو دوو کەسە، ڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە لە چەکدارکردن و پشتیوانی و ڕێنمایی بریکاری سەرەکی هێرشەکە، ڕ باسی لەوەشکردووە یەکیک لەو کەسانە ناوی محەممەد ڕەمێز ڕەشیدی، لە دانپێدانانەکانیدا باسی لەوەکردوە لەگەڵ کەسی سەرەکیدا بووە پێش هێرشەکە چاودێری ممەزارگەکەی کردووە و شەوی ڕووداوەکە شوێنی مانەوە و پەیوەندییەکانی ریکخستوە و  فەرمانی لە سەرکردەی داعش وەرگرتووە.

سەرۆکی دادگای فارس ئاماژەی بە ڕۆڵی سزادراوەکەی دیکە کردووە و  ڕایگەیاند: ئەم تۆمەتبارە بە ناوی سەید نەعیم هاشم قەتەلی دوای چوونە ناو ئێران و شوێنی نیشتەجێبوونی لەلایەن ئەندامانی دیکەی داعش ئەنجامدەری سەرەکی هێرشەکە بووە.

لەو هێرشەدا کە ١٣ کەس کوژراون دادگایی سێ کەسی دیکەس بەرێوەجوو کە تیایدا سێ تۆمەتباری دیکە سزای قورسی زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە بەشێوەیەک سەرۆکی دادگای پارێزگای فارس وتویەتی، محەمەد ڕەحمانی، کە سەرۆکی گرووپەکانی داعش بووە لە تاران، سزای ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، مستەفا جان ئەمانی، تۆمەتبارێکی دیکەی ئەو دۆسیەیە بە ١٥ ساڵ و ڕۆژێک بە تۆمەتی ئەندامبوون و پشتیوانیکردنی گروپی تیرۆریستی داعش و حەمید ئیلا کابولی، ئەندامێکی دیکەی دەستگیرکراوی گروپی داعش سزای سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئاژانسەکەی دەوڵەتی ئێران باسی لەوەشکردووە هەر لەو دۆسیەیەدا چەند کەسێکی دیکە وەک ئەندامی داعش دادگایی دەکرێن و ئەو بڕیارانەی لەم دۆسیەیەدا دەرکراون دەتوانرێت لە دادگای باڵا تانەیان لێبدرێت بەپێی یاسای ئیجرائاتی تاوانکاری.

لە ماوەی ڕابردوو دادگاکانی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی دەوڵەت و و خودا سیخوریکردن ژمارەیەکی بەرچاو لە خۆپیشاندەرانی ماوەی ڕابردووی ئێرانیان سزادا و لە نێویاندا لانی کەم تا ئێستا ٣٠ کەس سزای سێدارەیان بە تۆمەتی جیاواز بەسەردا سەپێندراوە.

ها-ع

 

Comments are closed.