فەڕەنسا: دەبێت ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا بەبێ دواکەوتن پەسەند بکرێت

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن تورکیا و هەنگاریا کە ڕایانگەیاندووە، ئەندامێتی فینلاند لە ناتۆ پەسەند دەکەن، “بەبێ دواکەوتن پرۆتۆکۆڵی ئەندامێتی سوید پەسەند بکەن”.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە داواکاری سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ و دژایەتی تورکیا و هەنگاریا بۆ ئەندامییەتی سوید بڵاوکردەوە.

وەزارەتەکە بە ئاماژەدان بەوەی کە ‘پێشوازی’ لە لێدوانەکانی تورکیا و هەنگاریا دەکەن سەبارەت بە ئەندامبونی فینلاند، ئاماژەی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین کرد و ڕایگەیاند، بەو پێیەی شەڕ گەڕاوەتەوە بۆ ئەوروپا، لە بەرژەوەندی هەموو ئەندامەکانە کە هاوپەیمانی ئەتڵەسی بەهێز بکرێت. بۆیە، بەبێ بەفیڕۆدانی کات فەرەنسا، چاوەڕێی ناتۆ دەکات کە پرۆتۆکۆڵی پەیوەستبوون پەسەند بکات بۆ ئەوەی ناتۆ بتوانێت دوو هاوپەیمانە نوێیەکەی لە لوتکەی ڤیلنیۆس لە تەمموزی ٢٠٢٣ قبوڵ بکات.

لە بەیاننامەکەدا فەرەنسا بەبیری هێناوەتەوە لە یەکەم ساتەوە پاڵپشتی داواکاری هاوبەشی سوید و فینلاندی کردووە بۆ پەیوەست بوون بە ناتۆوەدەشڵیت: ئەو دوو وڵاتە توانای سەربازی گرنگ و هاوبەشیان لەگەڵ ناتۆ هەیە، بۆیە ئەندامێتییان بەشدارییەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئاسایشی ناوچەی یۆرۆ.

ئەوەس دوای ئەوەهات کە دوێنێ (١٧ی ئازار) ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فینلان لێدوانێکیدا وتی، بڕیارماندا پرۆسەی پەسەندکردنی پرۆتۆکۆڵی پەیوەستبوونی فینلاند لە ناتۆ لە پەرلەمان دەستپێبکەین، ئەمەش لەسەر بنەمای هەستیاری نەهێشتنی نیگەرانییە ئەمنییەکانمان دێت.

ئەردۆغان لەبارەی ڕەتکردنەوەی ئەندامیەتی سوید باسی لەوەکرد کە داوای ڕادەستکردنەوەی ١٢٠ کەسی لەو وڵاتە کردوە بەڵام ڕەتیان کردوەتەوە، بەڵام لە فینلاند شتێکی لەو جۆرە نییە، لە فینلاند کارێکی لەو شێوەیە نییە، بۆیە ناچار بووین فینلاند لە سوید جیا بکەینەوە.

ها-ع

Comments are closed.