بکوژی بنەماڵەی شەنیاشار بەبێ ئەوەی دەستگیر بکرێت لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

ئیبراهیم یڵدز، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەهۆی کوشتنی ئەندامی بنەماڵەی شەنیاشار لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کراوە بەبێ ئەوەی دەستگیر بکرێت گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە ئیبراهیم یڵدز کە ماوەی پێنج ساڵە بە تۆمەتی کوشتنی جەلال شەنیاشار و بریندارکردنی عادل شەنیاشار لە ناحیەی سوروچ لە ئورفا، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام بەبێ ئەوەی دەستگیر بکریت لە نەخۆشخانە چارەسەری  وەرگرتووە و هەر لە نەخۆشخانەشدا گیانی لەدەستدا.

لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، هەریەکە لە جەلال، عادل، فەرید، فادل و محەمەد شەنیاشار لە هێرشی چەکداری پاسەوانانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری ئاکەپە کە پارتی دەسەڵاتداری تورکیایە لە دوکانەکەیاندا کوژران و بریندارکران، دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە دارودەستەی ئەو پەرلەمانتارەی ئاکەپە هێرشیان کردەوە سەر ئەو بنەماڵەیەوە وتیایدا حاجی عیسمەت شەنیاشارکە بۆ بینینی منداڵەکانی و کوڕەکانی عادل و جەلال شەنیاشار کە بەبرینداری گواسترابونەوە لە نەخۆشخانەداهێرشیان کرایە سەر و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدان .

ئیبراهیم یڵدز، کە بکوژی هەریەکە لە جەلال و عادل بووە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەڵام ماوەی پێنج ساڵە لە یاسا هەڵهاتووە  لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و هەر لە نەخۆشخانەس گیانی لەدەستداوە.

ئاژانسەکە وتویەتی ئیبراهیم یڵدز بە ناسنامەی خۆی لە سەنتەری پزیشکی تایبەتی میترۆپۆل لە مێرسین چارەسەری بۆ کراوە، لە نەشتەرگەرییەکەیدا لە ١٦ی ئازاردا گیان لەدەستداوە.

پێشتر دۆسییەی بنەماڵەی شەنیاشار وەک شوێنی کار و نەخۆشخانە دابەشکرابوو بۆ دوو بەش و دۆسیەی تۆمەتباری هەڵاتوو ئیبراهیم یڵدز لە مەلەفی شوێنی کاردا جیاکرابووەوە. لە کاتێکدا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام زانراوە کە ئەو بکوژە  سێ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ خوشکی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری ئەکەپە هاوسەرگیری کردووە و منداڵێکیان هەبووە.

ها-ع

Comments are closed.