هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بارەی شەهیدبونی  نۆ شەڕڤانی دژەتیرۆری رۆژئاوا هاتە دەنگ

ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی نۆ شەڕڤانی یەکەی دژەتیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەربڕی کە لە هیلیکۆپتەرێکدا لە سنوری بادینان شەهید بوون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، هاوبەشی ئازاری قووڵی خانەوادە و ئازیزان و هاوکارانی شەهیدانن، جەختیشی لەوە کردووەتەوە، قوربانیدان و خۆبەخشیی شەهیدان بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەیان و پاراستنی سەلامەتی و سەقامگیری لە سوریا لەبیر ناکات.

پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بۆ هێزە هاوبەشەکانیان و کەسوکاری ئەو قارەمانانە دەردەبڕن کە لە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکدا لە سنوری بادینان شەهید بوون.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە رۆژی ١٥ی ئەم مانگە لەکاتی جوڵەی هێزێک لە یەکینەکانی دژەتیرۆری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا  بۆ شاری سلێمانی بە دوو هێلیکۆپتەر کەوتنە خوارەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی نۆ شەڕڤان، لەنێویاندا فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر، شێرڤان کۆبانی هەبوو.

ها-ع

Comments are closed.