دەمیرتاش وەڵامی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی تورکیا دەداتەوە

بەهۆی ستایشی دەمیرتاشەوە لێکۆڵینەوە لە کەناڵێکی تورکی دەکرێت

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی تورکیا بەهۆی ناوهێنانی دەمیرتاشەوە لێکۆڵینەوەی لە کەناڵی هاڵک تیڤی دەستپێکرد ئەو سەرکردە کوردە لە زیندانەوە وەڵامیدایەوە دەڵێت هەر جارێک ناوم دەهێنرێت، سەرت گەرم دەبێت.

لە کەناڵی هاڵک تیڤی تورکی لە پڕۆگرامێکدا، پێشکەشکار سەرهان عەسکەر لە پەخشی ڕاستەوخۆی خۆیدا لە شاری ئەدیامانەوە باسی لە نوێترین کتێبی چیرۆکی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کرد بە ناوی داد کرد وتی، بە خۆشحاڵییەوە کتێبەکەی خوێندووەتەوە و وتی “پێدەچێت سەلاحەدین دەمیرتاش پێنجەمین کتێبی خۆی لە زینداندا نووسیبێت” رونیشیکردەوە ئەو کتێبی چیرۆکی ‘بابە’ی خوێندوەتەوە کە ئەو ناردویەتی سوپاسی دەمیرتاشی کرد و هیوای ئازادی بۆ خواست وتیشی: هەموو ئەو کەسانە لە باوەش دەگرین کە لە زینداندا خەبات بۆ ئازادی دەکەن، سڵاو لە هەموو گەلەکەمانەوە لە ناوچەی بوومەلەرزەکەوە بۆ ئەو زیندانی و سزادراوانە دەنێرین کە لە زینداندا بەدوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕێن.

دوای ئەو قسانە، ئەبوبەکر شاهین، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەفزیۆ  (RTÜK)، ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە دژی هەڵک تیڤی دەستیپێکردووە.

شاهین لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا ئەو یاسایانەی کە پێویستە میدیاکان گرنگی پێبدەن کاتێک هەڵبژاردنەکان نزیک دەبنەوە ڕوون و ئاشکران، پەخشی ئیستفزازی کە لەلایەن تەلەفزیۆنی هاڵکەوە دەکرێت قبوڵکراو نین”.

ئەو بەرپرسەی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر دەمیرتاش و بە ئەندامی ڕێکخراوی “تیرۆرست” ناوی برد وتیشی ناتوانرێت ستایشی بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوەی پێویست لە کەناڵەکە دەستیپێکردووە.

لەبەرامبەر ئەو قسانەدا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە وەڵامی دایەوە و لە هەژماری خۆی لە تویتەر کە لەڕێی خێزان و پارێزەرەکانییەوە بەڕێوەدەبریت وتی: ٧ ساڵە منت لە شوێنێکی ١٢ مەتر چوارگۆشەدا هێشتۆتەوە، بەڵام هەر جارێک ناوم دەهێنرێت، سەرت گەرم دەبێت، چونکە ئێمە گەلین و ڕاست دەکەین، تۆ و سەرۆکەکەت تا کۆتایی تاوانبارن.

ها-ع

 

 

Comments are closed.