رۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی ئۆکراین بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر ٣٠٠ کەسدا پەسەند کرد کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریاش لەنێویاندایە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر ٣٠٠ کەس و ١٤١ کۆمپانیادا واژۆکرد، لەنێویاندا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا هەیە.
دەقی فەرمانە پەیوەندیدارەکە کە واژۆی زێلێنسکی لەسەرە، لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئۆکراین بڵاوکراوەتەوە و کە تیادا باسی لەوەکردووە فەرمانی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی ئۆکراین لە بەرواری ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ سەبارەت بە “جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی کەسی، تایبەت، ئابووری و ڕێوشوێنی سنووردارکردنی دیکە” کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیاری ئەنجومەنەکە بەشێوەیەکە کە سەپاندنی سزا بەسەر ٣٠٠ کەس و ١٤١ کۆمپانیا دەکات کە لە نێویاندا بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا و ٣ کەسی دیکەی سوری و ٧ کەسی ئێرانی و ئەوانی تریش هاوڵاتی ڕوسین هەیە.
ها-ع
Comments are closed.