گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات ٥٥ هەزار کەسی تێپەڕکرد

ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان

بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس.

ئەو بومەلەرزەیەی بەیانی ٦ی شوبات کە بەشیک لە شارەکانی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە تا ئێستا لە سوریا و رۆژئاوای کوردستاندا بە گوێرەی ئاامارە کۆکراوەکان زیاتر لە شەش هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سێ ئیدارەی تیادایە ئامارەکان بە وردی ڕانەگەیەندراون.

ئەمرۆش فوئات ئۆکتای، جێگری سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک نوێترین ئامری باکوری کوردستان و تورکیای ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد  ژمارەی گیان لەدەستدان گەیستووەتە ٤٩ هەزار و ٥٨٩ کەس کە لە نێویاندا ٦ هەزار و ٨٠٧ کەسی بیانی هەیە.

ها-ع

Comments are closed.