شاندێکى باڵای ئێران لەسەر چەند پرسێکی ئەمنی گەیشتە بەغدا

شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆدەبێتەوە و چەند ڕێككەوتنێکی  ئەمنی لەگەڵ عێراق واژوو بكەن.

میدیا عێراقییەكان بڵاویكردوەتەوە، شەوی ڕابردوو عەلی شەمخانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆببێتەوە.

لەوبارەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ عێراق بە مەبەستی واژۆكردنی چەند ڕێككەوتنێكی ئەمنییە.

پێشتر ئاژانسی مهیری ئێران بڵاویكردبووەوە، شاندی عێراق و ئێران گفتوگۆ دەكەن لەسەر جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنی پێشووی نێوان هەردوو وڵات، سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی كێشەی سنوورەكان.

هـ.ئ

Comments are closed.