بڕیاره له ئەمڕۆوە كاركردن به بڕیاره نوێیه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بەپێى بڕیارەکەش پێدانی دۆلار به‌شێوه‌ی نه‌قدی به گه‌شتیاران له حه‌وت هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ دوو هه‌زار دۆلار كه‌مده‌كرێته‌وه.
بڕیاره له ئەمڕۆوە كاركردن به بڕیاره نوێیه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕۆژى سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق قۆناغی سێیه‌می ڕێكاره‌كانی بۆ ئاسان به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به نرخی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئەمڕۆوە پێدانی پاره به‌شێوه‌ی نه‌قدی به گه‌شتیاران له حه‌وت هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ دوو هه‌زار دۆلار كه‌مده‌كرێته‌وه.
جێگەى ئاماژەیە، نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی ڕافیده‌ین له ڕاگەیەندراوێکدا باسیلەوەکردووە، ڕه‌زامه‌ندیمان ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران تاوه‌كو دوو هه‌زار دۆلار، كه له ئەمڕۆوە بەپێى ڕێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق ده‌ستپێده‌كات.
ئ.م
Comments are closed.