کەشناسى هەرێم: تاوە باران دەبارێت و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە تاوە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و پلەکانى گەرما دوو تا سێ پلە نزم دەبنەوە، دەشڵێن، سبەى لە هەندێ ناوچە بارانى کورتخایەن دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت بە درێژاى کاتەکان لەگەڵ بارینى تاوە باران لە هەندێ کاتدا، کە هەورە بروسکەى ڵەگەڵدایە و لە ئێوارەدا باران بارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و هەولێر زیاد دەبێت و لە درەنگانى شەودا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

دەشڵێن، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکان و لە دواى نیوەڕۆ لە هەندێ کاتدا باران بارینى کورت خایەن دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

ئ.م

Comments are closed.