پەرلەمانى عێراق لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنى پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەگفتوگۆکردن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە

هاوکات هەر ئەمڕۆ ٦٦ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی کە کاریان لەبواری هەڵبژاردنەکان کردووە بەیانێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو هۆشداریان بەدەسەڵاتدارانی عێراقدا کە چیتر وادەی هەڵبژاردنەکان دوانەکەوێت، دواش دەکەن هەرچی زووترە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت

لە عێراقدا لە مانگی نییسانی ساڵی ٢٠١٤ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدراو لەو کاتەوە تائێستا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنى پارێزگاکان لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش نەکراوە.

ب.ئ

 

Comments are closed.