چین لە ساڵى ڕابردوودا گەورەترین وڵاتى هەناردەکارى جیهان بووە

دەستەی ئاماری نیشتمانی چین بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی بە بڕى ٣.٦ تریلیۆن دۆلار، ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریکا بەبڕى ٢.١ تریلیۆن دۆلار، ئەڵمانیا بەبڕى ١.٧ تریلیۆن دۆلار وەك سێ گەورە هەناردەكارى جیهان لە ساڵی رابردوودا تۆماركراون.

دەستەی ئاماری نیشتمانی چین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەمان بە بڕى ٣.٦ تریلیۆن دۆلار، ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریکا بەبڕى ٢.١ تریلیۆن دۆلار، ئەڵمانیا بەبڕى ١.٧ تریلیۆن دۆلار وەك سێ گەورە هەناردەكارى جیهان لە ساڵی رابردوودا تۆماركراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، هۆڵەندا، بەرهەمەكانی بە بەهای ٧٦٠ ملیار و ٦٠ ملیۆن دۆلار ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردووە، لە پێگەی پێنجەمەوە بەرزبووەوەتەوە بۆ پلەى چوارەم، بەوەش جێگەى ژاپۆنی گرتەوە، كە ئەمیان كۆی هەناردەی لەو ساڵەدا ٧٤٧ ملیار و شەش ملیۆن دۆلار بووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆریای باشوور لە پێگەی شەشەمدا ماوەتەوە بە هەناردەى بڕی ٦٨٣ ملیار و شەش ملیۆن دۆلار، ئیتاڵیا،  فەرەنسا و كەنەدا بە خاڵێك هاتونەتە پێشەوە و لە ریزبەندی حەوتەم، هەشتەم و نۆیەمى وڵاتانى هەناردەکارى جیهان بوون .

باسلەوەشکراوە، سعودییە شەش پلە بەرزبووەتەوە و گەیشتە ریزبەندی نۆزدەیەم و نەرویج پێنج پلە بەرزبووەتەوە و گەیشتە ڕیزبەندى ٢٨ یەمین و لە بەرامبەردا سویسرا دابەزیووە بۆ ریزبەندی ٢١ی گەورە هەناردەكاران لە جیهاندا.

ئ.م

Comments are closed.