سكرتێری گشتی ڕێكخراوی ئۆپیك گەیشتە بەغدا

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)  بە سەردانێكی دوو ڕۆژە گەیشتە بەغدای پایتەخت، بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس لە بەغدا كۆببێتەوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەیسەم غەیس، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)، لەسەر بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، بە سەردانێكی دوو ڕۆژە گەیشتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە سكرتێر ئۆپێك لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرس لە بەغدا كۆببێتەوە، ئەمە جگە لەوەی سەردانی هەندێك شوێنی مێژوویی دەكات، لەنێویاندا هۆڵی گەل كە لە ساڵی ١٩٦٠میوانداری یەكەم كۆبوونەوەی دامەزرێنەری ڕێكخراوەكەی كرد.

هـ.ئ

Comments are closed.