سودانی سەردانی توركیا دەكات

ڕۆژی سێ شەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە توركیا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند دۆسێیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، بەتایبەتی دۆسێی ئاو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەت سەردانی توركیا دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند دۆسێیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، دۆسێی ئاو یەكێكە لەدیارترین ئەو دۆسێیانەی كە سودانی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا گفتوگۆی لەسەر دەكات.

جێگای ئاماژەیە، عێراق و توركیا دوو وڵاتی دراوسێن و چەند دۆسێیەكی ناکۆک لەنێوانیان هەیە، بەتایبەتی دۆسێی ئاو، كە پێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان پێویستە توركیا پشكی ئاوی عێراق بەربداتەوە، بەڵام لەئێستادا توركیا نزیكەی ٧٠% پشكی ئاوی عێراقی بڕیوە..

هـ.ئ

Comments are closed.