لە سەیدسادق هەڵمەتێکى نەمام چاندن بەڕێوەچوو

سەیدسادق

لە ٣٥ یەمین ساڵیادى خاپورکردنى شارۆچکەى سەیدسادق لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە ئەمڕۆ بە مەبەستی زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی لە شارۆچكەکە هەڵمەتێكی نەمام چاندن ئەنجامدارا و تێیدا ٥٠٠ نەمام لە جۆری سنەوبەر چێندرا.

ئەمڕۆ لە گەڕەكی حەساری شارۆچكەی سەیدسادق، لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە بۆنەی ٣٥ یەمین ساڵیادى خاپوركردنی شارۆچکەکەوە لەلایەن رژێمى بەعسەوە هەڵمەتێكی نەمام چاندن بەڕێوچوو.

ڕەزا محەمەد

لەوبارەوە، ڕەزا محەمەد، قائیمقامی شارۆچكەی سەیدسادق بۆ ڕۆژنیوز وتی: پلانمان دانابوو بۆ ئەوەی هەڵمەتێكی نەمان ناشتن لە ناوچەکەمان ئەنجام بدەین و بە باشمان زانی هەڵمەتەکە بخەینە ئەمڕۆوە.

وتیشی: لەم هەڵمەتەدا زیاتر لە ٥٠٠ نەمام لە جۆری سنەوربەر لەلایەن تەواوی فەرمانگە پەیوەندارەكان و چین و توێژە جیاوازەكانەوە چێندرا و بەهیواین ببێتە مایەی سەوزكردنی ژینگەی شارەكەمان.

هەروەها، فەرەیدوون مەنسور، سەرۆكی ڕێكخراوی پەرەپێدان و سەرچاوەكانی ئاو لە كوردستان بەشداری لە هەڵمەتەكەدا كرد و بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئەمڕۆ هەڵمەتێكی نەمان ناشتنمان لە شارۆچكەی سەیدسادق دەست پێكرد و ئامانجمان لەم کارە زیادکردنى ڕێژەى سەوزاییە لە ناوچەکەدا.

فەرەیدوون مەنسور

وتیشی: وەك ئەركێكی نیشتیمانی و ژینگەیی بەشداریمان لە چاندنى نەمامەكان كردوە و هیوادارین لە هاوڵاتیان لەهەمووشوێن و جێگەیەك دار و نەمام بچێنن بۆ ئەوەی لە كوردستان ڕێژەى سەوزایی زیاد بێت.

ئ.م

Comments are closed.