بەشار ئەسەد گەیشتە ئیمارات

دوانیوەرۆی ئەمرۆ سەرۆكی ئیمارات لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی پێشوازی لە سەرۆكی ڕژێمی سوریا كرد، دواتر چوونەتە كۆشكی وەتەن بۆ دەستپێكرنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی ئیمارات.

میدیا سورییەكان بڵاویانكردوەتەوە، كەمێك پێش ئێستا محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی پێشوازی لە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا و ئەسما ئەسەدی هاوسەری كرد، هەروەها چەندین فڕۆكەی سەربازی یاوەری گەستەكەی ئەسەدی دەكرد.

ئاماژەی بەوەشكراوە، دوای بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات چووە كۆشكی وەتەن بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان، هەروەها بڕیارە بەشار ئەسەد لەگەڵ فاتیمە بنت موبارەك، سەرۆكی یەكێتی گشتی ژنان كۆببێتەوە.

ئەمە لەكاتیكدایە، پێش چەند ڕۆژێك بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا لەڕوسیا بوو، چەتد كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ پوتن و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا، هەروەها لە كۆبونەوەكاندا گفتوگۆ كرا لەسەر بارودۆخی سوریا و كشانەوەی هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا لە خاكی سوریا.

هـ.ئ

Comments are closed.