ڕۆژنیوز- سلێمانى
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆى بارینى بارانى چەند ڕۆژى ڕابردووەوە ئاستى ئاوى بەنداوەکەمان نزیکەى چوار مەتر زیادیکردووە، ئاماژەى بەوەشکرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ ئاوى گلدراوەى بەنداوەکەمان دوو مەتر و ٢٥ سانتیمەتر کەمترە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژى ٨ی ئەم مانگەوە هەتا ئەمڕۆ ئاوى بەنداوەکەمان سێ مەتر و ٦٩ سانیتیمەتر زیادیکردووە و لە ئێستادا ١٤٥ مەتر سێجا ئاوی تێدایە و بەجۆرێک بەنداوەکە لە ٤٠% ئاوی تێدایە.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەنداوەکەمان دوو مەتر و ٢٥ سانتیممەتر ئاوی کەمیکردووە، بەڵام بە وتەى شارەزایانی کەشناسی، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بڕێکى زیاتر باران دەبارێت و هەربۆیە پێشبینی دەکەین ئاستی ئاوی بەنداوەکە بگاتەوە بە ئاستی ساڵی پار.
جێگەى ئاماژەیە، باران بارین سەرچاوەیەکى گرنگە بۆ زیادبوونى ئاوی بەنداوەکان و بەنداوی دەربەندیخانیش یەکێکە لە بەنداوە گرنگەکان، سەرچاوەی وزەى کارەبایە و لە هەمانکاتیشدا سەرچاوەیەکى گرنگە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى.
ئ.م
Comments are closed.