عێراق ئامادەیە بڕى بەرهەمهێنانى نەوتى ڕۆژانە زیاد بکات

ڕۆژنیوز- ناوەندى هەواڵەکان

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک لە کۆمپانیا نەوتییەکانیان ناچارکردووە، کە لە ناوچەکانى باشوور کاردەکەن، بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکەنەوە، بەجۆرێک هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو ڕێژەی لەگەڵ ئۆپیک لەسەرى ڕێککەوتوین.

هایان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێک لە کۆنفڕانسی بەغدا بۆ گفتوگۆی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، عێراق ئامادەیە بەرهەمهێنانی نەوتى ڕۆژانە زیاد بکات ئەگەر ڕێکخراوى ئۆپێک بڕیاری ئەوە بدات.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەندێک لە کۆمپانیا نەوتییەکانمان ناچارکردووە، کە لە ناوچەکانى باشوور کاردەکەن، بەرهەمهێنانى نەوت کەمبکەنەوە، بەجۆرێک هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو ڕێژەی لەگەڵ ئۆپێک لەسەرى ڕێککەوتوین.

جێگەى ئاماژەیە، بەپێى ڕاپۆرتى ڕێکخراوى وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت – ئۆپێك عێراق لە ئێستادا ڕۆژانە بڕى چوار ملیۆن و ٤٦٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێنێت.

ئ.م

Comments are closed.