هەپەگە: داگیركەران لە یەك ڕۆژدا ١٦ جار سەنگەرەكانی بەرخۆدانیان بۆردومان كرد

هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای داگیركەری تورك لە یەك ڕۆژدا ١٦ جار سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلای بۆردومان كردووە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری هێرشەكانی دوێنێی دەوڵەتی داگیركەری تورك، بۆ سەر ناوچەكانی بەرخۆدان بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژی ١٨ی ئادار، سەنگەرەكانی بەرخۆدانمان لە گۆڕەپانی چەمچۆ، جارێك بە چەكی قەدەغەكراو بۆردومان كران.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە ١٨ی ئاداردا سەنگەرەكانی بەرخۆدانمان، ١٥جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس لە گۆڕەپانەكانی چەمچۆ و سیدا تۆپباران كران.

ڕ.ڕ

Comments are closed.