عەبدوڵاهیان: بەمزوانە لەگەڵ هاوتا سعودییەکەم کۆدەبمەوە

رۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەمزوانە لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی کۆدەبێتەوە و وڵاتەکەشی پێشنیاری سێ وڵاتی کردوە بۆ ئەوەی کۆبونەوەی تیادا ئەنجام بدەن.

حوسێن ئەمین عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، بەم نزیکانە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرعان ، وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆدەبێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران پێشنیاری سێ وڵاتی کردووە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەکە.

عەبدوڵڵاهیان دووپاتی کردەوە کە تاران و ڕیاز ڕێککەوتوون لەسەر گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان بۆ ڕێڕەوی ئاسایی خۆیان، ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا لە ڕێگەی سویسراوە پەیامیان ئاڵوگۆڕ کردووە کە گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی سعودیە لە ئێران دەدات، هەروەها ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنێک لەگەڵ سعودیە هەیە کە شاندی تەکنیکی لەو هەردو وڵاتەکە پشکنینی ئەو دوو باڵیۆزخانەیە دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان بۆ کردنەوەیان باڵیۆزخانەکانیان ئامدە بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا که هەردوولا ڕێککه وتن له سەردانانی کات و شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتەکە لە زوترین کاتدا.

سەبارەت بە دۆسیەی یەمەن، عەبدوڵڵاهیان جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا لە کارنامەی وتووێژی نێوان ئێران و سعودیە بوو، وتی: ئێمە پێمان وایە کە دۆسیەی یەمەن پەیوەستە بە لایەنە یەمەنیەکانەوە و ئەو لایەنانە دەبێ بڕیاری لەسەر بدەن.

ها-ع

Comments are closed.