ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
پاژک داوا دەکات ئاهەنگەکانی نەورۆز بکرێتە گۆڕەپانی دادگاییکردنی ئەردۆغان و و دەوڵەت باخچەلی هاوپەیمانی و هەمو ژنان و گەنجان و خەڵکی کورد بەشداری لە ئاهەنگەکاندا بکەن.
کۆردیناسیۆنی پاژک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، نەورۆز بە بوونی ئازاد و ناسنامەی ئازاد ڕۆژی تێکۆشان و سەرکەوتنە، و دەشڵێت، یادی یەکەم شەهیدی حیزب و سوپاکەمان دەکەینەوە هەڤاڵ بەسێ ئەنوش کە لە ١٧ی ئازاری ١٩٨١ بە شەهیدبوونی وەک بناغەیەک بۆ بنیاتنانی تێکۆشانی ئازادی و بەرزکردنەوەی شۆڕشی ژنان شەهید بوو هێڵی تێکۆشانی ئازادیی ژنان کە لە بەسی ئەنوشەوە دەستی پێکرد و تا ڕاپەڕینەکان وردە وردە گەشەی کرد.
پاژک وتوشییەتی: ڕێبەرایەتیی ئێمە بە بەرخۆدانێکی مێژوویی بێوێنە مێژووی گەلی کورد و شۆڕشەکەی بە پیتی زێڕی لە ڕۆشنایی ئاگری نەورۆزدا نووسی.
پارتی ژنی ئازادی کوردستان باسی لەوەشکردووە: لە مێژوودا نەورۆز بووەتە سیمبولی خەبات و بەرخۆدان بۆ گەل لە دژی تاریکستانی ستەم و عەقڵییەتی پیاوان لە دژی ژنان و گەنجان و گەلان.
پاژک ڕاشیگەیاندووە: گەلەکەمان لە دۆخیکی زۆر سەختدا پێشوازی لە ڕۆژی نوێ، جەژنی زیندووکردنەوەی ساڵی نوێ دەکەن. بەڵام خەباتی ٥١ ساڵە سەلماندی کە هەر ئازار و ناخۆشییەک بێت سەرکەوتنی ژن و گەلەکەمانە لەم کاتەدا ئەم هیوا و باوەڕ و هەڵوێستەیان بۆ تێکۆشانی خۆیان نیشانداوە هاودەنگیی خەڵک و ژنان لە بوومەلەرزەی ٦ی شوباتدا نمونەیەک بوو لەم بابەتە سووربوون بوو بۆ زیادکردنی تێکۆشان لە ٨ی ئازاردا کە ژنان نیشانیاندا.
داوای کردووە ژنان و گەنجان بە ڕۆحیەتێکی بەرزەوە بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بکەن و نەورۆز بکەنە دادگایی ئەردۆغان و باخچەلی و لە جیاتی ماتەمینی تووڕەیی خۆیان لە ناخی خۆیاندا هەڵبگرن و لەم نەورۆزەدا حیسابێکی بەرز لە دەسەڵاتی بکوژی ئاکەپە – مەهەپە وەربگرێت.
ها-ع
Comments are closed.