ڕۆژنیوز- قەندیل
هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل ڕایگەیاند، ئامادەکاریەکان بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ کۆتایی هاتووە و داوا دەکات خەڵک ڕو لە قەندیل بکەن، وەکو وەڵامێک بۆ هەموو دوژمنان پێکەوە نەورۆز لە قەندیل پیرۆز بکەن.
دڵشێر ئیبراهیم، هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل بە رۆژنیوزی ڕاگەیاند، وەکو شارەوانی بنەری قەندیل هەستاوین بە ئامادەکردنی گۆڕەپانێک کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لەخۆ دەگرێت، هیوادارم هاوڵاتیان لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە لەگەڵمانادا بەشداربن بۆ پیرۆزکردن و باشتر بەڕێوەچوینی نەورۆزی ئەمساڵ.

باسی لەوەکرد لە ئامادەکاریەکاندا خزمەتگوزاری تەندروستی، پاکەوانی ژینگە، و پێداویستیەکان دابین کراون و دەشڵێت: نەورۆزی قەندیل گڕوتینێکی جیاوازتری هەیە لە چاو شوێنەکانیتر، هیوادارم هەر تاکێکی کورد ئەمساڵ بەشداری لە نەورۆزی قەندیل بکەن.
ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل لە ڕۆژی ٢١ی مانگ لە کاتژمێر ١١ی نیوەرۆ بەبەشداری چەندین هونەرمەندی پارچە جیاوازەکانی کوردستان دەستپێدەکات.
ها-ع
Comments are closed.