ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
هەدەپە ئاهەنگی نەورۆزی بەهۆی لافاو بومەلەرزەکەوە لە شاری ئورفا هەڵوەشاندەوە و دەڵێت، هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی توڕەیی خۆمان لە دژی حکومەت لە سندوقەکانی دەنگداندا بەرجەستە بکەین
ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئورفا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کارەساتەکان، هیچ ئاهەنگێکی نەورۆز بەڕێوەنابەن و دەشڵێت، پێمان خۆشە ئەم ڕۆحی هاوپشتییە کۆمەڵایەتییە و ئەو توڕەییەی کە لە ناوچەکەدا لە دژی حکومەتی ئێستا کەڵەکە بووە، یەکبخەین و هاوار بکەین.
هەدەپە ڕایگەیاندووە، نەمانتوانی بێباکانە بمێنینەوە بەرامبەر بەو ئازار و فرمێسکانەی کە وەک گەلێک تووشی بووین بۆیە ، پێمان خۆشە جەژنی نەورۆز وەک هەرێمی ئورفا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەست بەم ئازارەی گەلەکەمان دەکەین لەناو خۆماندا، هەڵدەوەشێنیننەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، هەرچەندە جەژنی نەورۆز ناگێڕین، بەڵام بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی توڕەیی گەورەی دیموکراسیمان بەرامبەر بە حکومەت لە سندوقەکانی دەنگدان بەرجەستە بکەین.
ئەحمەد ئاتەش، هاوسەرۆکی پارێزگای ئورفای هەدەپە وێرانکارییەکانی بوومەلەرزەکەی بیرخستەوە باسیشی لە دروست بونی لافاو لە شارەکە کرد کە بەهۆیەوە ١٧ کەس لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدا.
وتیشی: ئاهەنگی نەورۆز لە کاتێکدا کە ماتەمینی لە شارەکەدا هەیە، ئەخلاقی نابێت، بڕیار بوو ئەم نەورۆزە تەرخان بکەین بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا، ئێستاش هەر وایە، تەرخانی دەکەین بۆ ئەوان.
ها-ع
Comments are closed.